ناسنامەی ئەو پێشمەرگانەی لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای دەربەندیخان پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا و وەزارەتی پێشمەرگە ناسنامەیان ئاشكرادەكات.

بەیانی ئەمڕۆ ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای دەربەندیخان – زەڕایەن و لەنێوان بارهەڵگرێک و تۆیۆتا کراونێکدا ڕوویدا و بەهۆیەوە پێنج سەرنشینی كراونەكە كە سەرجەمیان پێشمەرگە بوون گیانیان لەدەستدا.

قوربانییانی ڕووداوەكە سەر فەوجی 3ی بە لیوای 5ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەن بە ناوەكانی، (جەمال جەلال حمە، ئەردەڵان جەمال، سەروەر ئەنوەر، توانا نەسرەدین و تاهیر کاکەڵا خەلیفە ڕەشید).

لای خۆیەوە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە پرسەنامەیەكی ڕاگەیاند و تیایدا پرسە و سەرەخۆشی و کەسوکار، هاوڕێ و هاوسەنگەرانیان دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: حاڵەتێکی دیکەی گومانلێکراوی تای خوێنبەربوون لە زاخۆ هەیە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە زاخۆ هەیە کە بەشێوەی سەرەتایی پشتڕاستکراوەتەوە و تووشبووەکە…
Total
0
Share