گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشلۆنە، زیندودەبێتەوە

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی متمانەی بەوە هەیە بتوانێت مێسی بگەڕێنێتەوە بۆ ڕیزەكانی.

لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە بەتایبەت پەیوەندی كردووە بە مێسییەوە و داوای لێبوردنی لێكردووە لەوەی كە ڕوویداوە.

لاپۆرتا بە مێسی وتوە ڕۆیشتنەكەی پەیوەندی بە دۆخی دارایی یانەكەوە بووە و ئەوان دەستەڵاتی هیچ شتێكیان نەبووە.

لاپۆرتا بە مێسی وتوە كە ئەوان هەموو شتێك دەكەن لە پێناو ئەوەی بیگەڕێننەوە بۆ بەرشلۆنە.

مێسی وتویەتی كە ئەو ئێستا تەركیزی لەسەر یانەی پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی ئەرجەنتینە و تا كاتی تەواو بوونی مۆندیال هیچ بڕیارێك نادات.

بابەتی پێشتر

ئەوروپا لەبەردەم ئەگەری پچڕانی تۆڕەكانی مۆبایلدایە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی بەدوای تۆمەتبارێکدا دەگەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share