دوو فڕۆكە لە بەریتانیا پێكیاندادا

دوو فڕۆكەی نەفەرهەڵگر لە فڕۆكەخانەی هیسرۆ لە لەندەن پێكیاندادا بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لێبكەوێتەوە، وەك ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆكەخانەكە ڕایگەیاندووە.

میدیاكانی بەریتانیا ڕووداوەكەیان بە “بەریەككەوتنێكی سوك”ی نێوان دوو فڕۆكە ناوبرد كە یەكێكیان سەر بە هێڵی ئاسمانیی ئایسلەندەییە (ئاسیلەند ئەیر)، ئەوی تریشیان سەر بە هێڵی ئاسمانیی كۆریای باشوور (كۆریان ئەیر).

وتەبێژ بەناوی فڕۆكەخانەكە وتی، هیچ ڕووداوێكی گیانی تۆمارنەكراوە، بەڵام خزمەتگوزاریی بەپەلە لە شوێنی ڕووداوەكە بوون بۆ زامنكردنی سەلامەتیی گیانی سەرنشینان و تیمی فڕۆكەكان.

ئەگەرچی ڕووداوەكە گرفتی هاتوچۆی لە فڕۆكەخانەكەدا دروستنەكرد، بەڵام فڕۆكەخانە داوای لە گەشتیاران كرد پێشوەخت بەدواداچوون بۆ خشتەی گەشتەكانیان بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە نێوان باجی ئۆتۆمبێل و کشانەوەی سەربازی؛ ترەمپ فشارەکانی بۆ سەر ئەوروپا توندتر دەکات

لە هەنگاوێکی کتوپڕدا کە هاوسەنگییە سەربازییەکانی کیشوەری ئەوروپا دەگۆڕێت، ئەمریکا پرۆسەی کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە وڵاتانی ئەوروپا…
Total
0
Share