سەرۆكی سریلانكا بەرەو دوورگەكانی ماڵدیڤ هەڵاتووە

سەرۆكی سریلانكا دوای خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاوڵاتییانی وڵاتەكەی بە فڕۆکەیەکی سەربازیی بەرەو دوورگەكانی مالدیڤ هەڵاتووە.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، گۆتابایا ڕاجاپاکسای تەمەن 73 ساڵ، لەگەڵ هاوژین و پاسەوانێکی، بە فڕۆکەیەکی جۆری ئەنتۆنۆڤ 32 لە فڕۆکەخانەی سەرەکیی وڵاتەکەیەوە بەرەو دوورگەکانی ماڵدیڤ هەڵاتووە.

باسی لەوەشكردووە، فڕۆكەكەی سەرۆكی سریلانكا بۆ ماوەی كاتژمێرێك چاوەڕێی ڕێگەپێدانی دەسەڵاتیی فڕۆكەوانی ماڵدیڤ بووە، دواتر فڕیوە بەرەو دوورگەكە.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، دوای ئەوەی کە هەزاران خۆپێشاندەر هەڵیانکوتایە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی سەرۆكی سریلانكا لە کۆڵۆمبۆی پایتەخت، ناوبراو لە ماڵەکەی هەڵات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ترەمپ: لەگەڵ بەرپرسانی ئـ.ـیسرائیل گفتوگۆدەکەم بۆ ئەوەی لەگەڵ سوریا بگەنە لێکتێگەیشتن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی ئـ.ـیسرائیل گفتوگۆدەکات تا لەبارەی سوریاوە رێککەوتن و لێکتێگەیشتنێک بێتەئاراوە. دۆناڵد ترەمپ،…
Total
0
Share