بڕیارێكی نوێ بۆ فرۆشتنی یەكەكانی نیشتەجێبوون دەركرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی سەرجەم وەبەرهێنەرانی پڕۆژە نیشتەجێبووەكان ئاگاداردەكاتەوە بە هیچ شێوەیەك نابێت مامەڵەی كڕین و فرۆشتن بە یەكەكانیانەوە بكرێت پێش ئەوەی گرێبەستەكانیان پەسەندبكرێت.
بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەرجەم وەبەرهێنەرانی پڕۆژە نیشتەجێبووەكان ئاگاداردەكەینەوە نابێت بە هیچ شێوەیەك كڕین و فرۆشتن بە یەكەكانەوە بكرێن پێش ئەوەی گرێبەستی یەكەكانیان لە فەرمانگەكانمان پەسەندكراوبێت.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، “هەر وەبەرهێنەرێك ئەو كارە بكات پێچەوانەی یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2006ی وەبەرهێنانە و پێویستە هاوڵاتییان هیچ یەكەیەكی نیشتەجێبوون لە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان نەكڕن ئەگەر گرێبەستی پەسەندكراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمانی نەبوو”.

بابەتی پێشتر

سبەینێ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

بابەتی دواتر

بۆكان جاف بە "زۆر گرنگ" ناویدەبات<br> گووگڵ پڕۆژەیەكی دیكە سەبارەت بە زمانی كوردی زیاددەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سنووری سەیدسادق دوو کەس دەستگیرکران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ حه‌ساری‌ سه‌ر به‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ هه‌ولێره‌وه‌ به‌پێی‌…
Total
0
Share