ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ موحسین مەندەلاوی بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژارد، مەندەلاوی كێیە؟
– موحسین عەلی ئەكبەر مەندەلاوی ساڵی 1968 لە پارێزگای دیالە لەدایكبووە و دانیشتووی بەغداد-ە.
– سەرمایەدار و سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕیی زانكۆی فراهیدی و سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕیی نەخۆشخانەی جیهانیی بۆ نەشتەرگەریی تایبەتمەند و ئەنجومەنی كارگێڕیی كۆمەڵەی بێ باوانی خێرخوازییە.
– وەك پەرلەمانتاری سەربەخۆی لە هەڵبژاردنەكەی 10ی تشرینی یەكەمی 2021 بە پێنج هەزار و 385 دەنگ لە بازنەی پێنجەمی پارێزگای دیالە دەرچوو.
– ئەندامە لە هاوپەیمانیی عێراقی سەربەخۆ.
– هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس-ە لە یاسا لە زانكۆی فراهیدی لە بەغداد.
– ئەمڕۆ لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا وەك جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەن و دووەم جێگری كورد لە دوای شاخەوان عەبدوڵا هەڵبژێردرا.