یەکێک لە تاوانبارانی سپایکەر لە سلێمانی دەستگیرکرا

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، لە شاری سلێمانی کەسێک بە گوێرەی ماددەی چواری تیرۆر دەستگیرکراوە، کە یەکێکە لە تاوانبارانی سەربازگەی سپایکەر.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “لە ئۆپراسیۆنێکی ووردا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش، توانیان یەکێک لە بکەرانی تاوانی سپایکەر دەستگیربکەن”.

ئاشکرشیکرد،”تاوانبارەکە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر لە دادگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی داواکراوە، سەرجەم ڕێوشوێنە یاساییە پێویستەکان لە دژی دەگیرێتەبەر و ڕادەستی دادگا دەکرێت بەمەبەستی گەیشتنی بە سزای یاسایی خۆی”.

بابەتی پێشتر

بارودۆخی یاریزانە پێكراوەكانی بەرشلۆنە بزانە

بابەتی دواتر

كازم ساهر بە كوردی گۆرانی دەچڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆپیشاندان لە عێراق دەستیپێكردەوە

خۆپیشاندان لە بەغداد دەستیپێكردەوە و داوای سزادانی گەندەڵكاران دەكرێت. ئەمڕۆ چوارشەممە دەیان كەس خۆپیشاندانیان لە بەغداد ئەنجامدا، داوادەكەن…
Total
0
Share