كاوە محەمەد: درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان هەڵگەڕانەوەیە لە هەموو ئەو بنەمایانەی كە گۆڕان لە پێناویاندا دامەزرا

كاوە محەمەد پەرلەمانتاری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، “درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان هەڵگەڕانەوەیە لە هەموو ئەو بنەمایانەی كە گۆڕان لە پێناویاندا دامەزرا و بەرنامەی كاك نەوشیروان بۆ پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردن بە هیچ جۆرێك بەو شێوەیەی ئێستای گۆڕان نەبوو”.

لەبارەی هەوڵەكان بۆ درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و دواخستنی هەڵبژاردن، كاوە محەمەد پەرلەمانتاری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئێستا ڕایگەیاند، “درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان هەڵگەڕانەوەیە لە هەموو ئەو بنەمایانەی كە گۆڕان لە پێناویاندا دامەزرا”.

وتیشی، “گۆڕان بۆ ئەوە دروستبوو گۆڕانكاری لە پرۆسەی سیاسیدا بكات و خەڵك لە كاتی خۆیدا دەنگ بدات و هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بكرێت و بە هیچ شێوەیەك ماوەی پەرلەمان درێژنەكرێتەوە، بۆیە ئەگەر گۆڕان بەشداربێت لە درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان و سەرۆكایەتیی هەرێمدا، ئەوا هەڵگەڕانەوەیە لە هەموو پرەنسیپەكان و بەرنامەی گۆڕان”.

كاوە محەمەد جەختیكردەوە كە پێشتر بزوتنەوەی گۆڕان دژی درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان و سەرۆكایەتیی هەرێم و حكومەت بوو، “بۆیە هەر درێژكردنەوەیەكی نایاسایی دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتیی هەرێم و پەرلەمان و حكومەت، ناڕەوایە و سەندنەوەی مافی هەڵبژاردنە لە خەڵك و پێشێلكردنی یاسایە و زۆر ناتەندروستە”.

پەرلەمانتارەكەی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان ڕاشیگەیاند، “بەرنامەی كاك نەوشیروان بۆ پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردن بە هیچ جۆرێك بەو شێوەیە نەبووە و ئەوەی دەكرێت، هەڵگەڕانەوەیە لە هەموو ئەو بنەما و پڕۆژانەی بزوتنەوەی گۆڕان-یان لەسەر دامەزرا”.

بابەتی پێشتر

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی: ئەگەر دەنگی ناڕازیش هەبێت بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان ناچارن ڕازی ببن

بابەتی دواتر

دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبووسی ڕەتکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومەت بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم نووسراوی ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی كرد بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنین بۆ منداڵانی ئۆتیزم…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆبووەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژارد

بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕاپۆرتێكی…
Total
0
Share