ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی ژمارەیەک لە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی دا کە پێشتر ناویان بۆ دامەزراندن ڕاگەیەندراوە و بە هەندێک هۆکاری تایبەت دەستبەکاربوونیان بۆ نەکراوە.
لە نوسراوێکدا کە واژووی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی لەسەرە هاتووە، 42 دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان کە (یەکەم، دووەم و سێیەم) بوون، پێشتر ناویان بۆ دامەزراندن هاتووەتەوە و بەهۆکاری تایبەتی دەستبەکاربوونیان بۆ نەکراوە، دامەزراندنیان کۆتاییدێت.