وەزارەتی بازرگانیی هەرێم: هەر هاوڵاتییەک زیاتر لە مانگێک سەردانی بریکارەکەی نەکات بەشە خۆراکەکەی دەگەڕێتەوە کۆگاکان

وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێم ئاشکرایدەکات، هەر هاوڵاتییەک زیاتر لە مانگێک سەردانی بریکار نەکات، بەشە خۆراکەکەی دەگەڕێتەوە کۆگاکان و ناوی لە لیستی بریکاری دەبڕدرێت.

وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێم بڵاویکردەوە، “رۆژی سێشەممە کۆتا رۆژی دابەشکردنی بەشە خۆراکی سەبەتەی حەوتەمی ساڵی 2023 بوو لە پارێزگای هەولێر، کە لەسەر لیستی بریکاری مانگی تەمموزی   2023 دابەشکرا کە پێکهاتبوو لە (شەکر، زەیت، دۆشاوی تەماتە، لەتکە نۆک، فاسۆلیا، برنج) تەنها هاوڵاتییانی بنکەکانی 216 و 221 لەبری فاسۆلیا نیسکیان وەرگرتووە”.

باسیلەوەشکرد، “ئاگاداری بریکارەکان دەکەینەوە لە هەفتەی داهاتوو دەست دەکەین بە دابەشکردنی سەبەتەی هەشتەم ، لەسەر لیستی بریکاری مانگی ئابی 2023، داوا لە بریکارەکانی خۆراک و دەکەین دوکان و شوێنەکانیان ئامادە بکەن داوا لە هاووڵاتیان دەکەین سەردانی بریکارەکانیان بکەن و بەشە خۆراکی مانگانەیان وەربگرن، هەر هاوڵاتییەک زیاتر لە مانگێک سەردانی بریکار نەکات، بەشە خۆراکەکەی دەگەڕێتەوە کۆگاکان و ناوی لە لیستی بریکاری دەبڕدرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی لە وەڵامی پارتیدا: کاک کۆسرەت و یەکێتی نەبوونایە لە هەولێرەوە دەزگا دەستوورییەکان حکومەتیان پێکنەدەهێنا

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی پارتی دەداتەوە سەبارەت بەو تۆمەتانەی دەیداتە پاڵ کۆسرەت رەسوڵ عەلی…
زیاتر ببینە

سەمیر هەورامی: لەسەر جێبەجێكردنی یاسای بودجە لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان هەولێر و بەغداد هەیە

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، ناوەرۆكی كۆبوونەوەكانی ئەمجارەی شاندی باڵای هەرێم لە بەغداد ئاشكرادەكات و دەڵێت، لەسەر جێبەجێكردنی…
Total
0
Share