پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند کە لە چەند شوێنێکی جیاوازی شارەکە تەقەی کردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس زانیارییان دەستكەوت لەسەر تۆمەتبارێك كە چەند جارێك و لەچەند شوێنێكی ناوشاری سلێمانی تەقەكەی كردووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای چاودێریكردن و بەدوادواچوون و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا دەستگیربكرێت”.
ئاشکراشیکرد، “لەئێستادا تۆمەتبار (پ ، أ ، ق لەدایكبووی 2002 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.