شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی لادانی زیادەڕەویی شەقام و شۆستەکان بەردەوامە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەڵمەتێک بۆ لادانی زیادەڕەوی و رێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکان بەردەوامە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشی زیادەڕەویی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە هەماهەنگیی بنکەی پۆلیسی شارەوانی، لە درێژەی کاروچالاکییە بەردەوامەکانیان، هەڵمەتێکیان بۆ لادانی زیادەڕەوی و رێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکان لە گەڕەکی کانی با ئەنجامدا.

دەشڵێت، هەڵمەتەکە لە پاش سکاڵا و داواکاریی زۆرێک لە هاوڵاتییانی گەڕەکی کانی با، ئەنجامدرا.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەو هەڵمەتەدا، وێڕای لادانی زیادەڕەوییەکان و رێکخستنەوەی شۆستە و شەقامەکان، بەپێی یاسا و رێنماییەکان، تاوانەی سەرپێچیکاران کرا و داوایان لێکرا پابەندییان هەبێت و هۆکارێک نەبن بۆ ناشرینکردن و شێواندنی سیمای شەقامەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سامان بەرزنجی: تەنها یەک حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، تەنها یەک حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە. سامان بەرزنجی، وەزیری…
Total
0
Share