دەوامی مامۆستایان زیاددەكرێت

جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ئەو سیستمەی پێشتر بۆ ناوەندەكانی خوێندن دانراون، دەبێت مامۆستایان لە كاتژمێر 8ی بەیانییەوە تاوەكو كۆتایی دەوام لە ناوەندەكانی خوێندن بمێننەوە ئەگەر وانەشیان نەبێت، پێشتریش بەهۆی پاشەكەوتی مووچە و ڤایرۆسی كۆرۆناوە چاوپۆشی كراوە.

عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو سیستمەی پێشتر بۆ ناوەندەكانی خوێندن دانراوە و لە ساڵی 2009 جارێكی دیكە پەسەندكرایەوە مامۆستایان پابەنددەكات كە ڕۆژانە لە كاتژمێر 8ی بەیانی تاوەكو كۆتایی دەوام لە ناوەندەكانی خوێندندا بمێننەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، مامۆستا دەبێت 24 بەشە وانەی لە هەفتەیەكدا هەبێت كە ڕۆژانە دەكاتە 4 بەشە وانە و ڕەنگە لە هەندێك شوێن چاوپۆشی لە مامۆستایان بكرێت و هاوكاری بكرێن، بەڵام ئەو سیستمەی دانراوە دەبێت مامۆستایان پابەندی مانەوە بن لە ناوەندەكانی خوێندندا.

پێشتر مامۆستایان لە ناوەندەكانی خوێندن كاتێك وانەیان هەبووایە دەچوونە خوێندنگە و هەر كاتێك بەشە وانەكەیان تەواوبووایە دەڕۆیشتن، بەڵام ئەمساڵە لە بەشێكی ناوەندەكانی خوێندن فشار لە مامۆستایان دەكرێت كە تاكۆتایی دەوام لە خوێندنگە بمێننەوە ئەگەر بەشە وانەشیان نەبێت.

بابەتی پێشتر

زانكۆلاین 48 كاتژمێر درێژكرایەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی ڕۆشنبیری لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی دارایی میدیاکان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕووداوێكی تری هاتوچۆ و پێنج بریندار

پێنج هاوڵاتی برینداربوون و هۆكارەكەی ڕووداوێكی هاتوچۆیە لە سنووری پێنجوێن. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى هاتوچۆى پێنجوێن له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، “نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ…
Total
0
Share