میتی تورکی: بەرپرسی ناوچەی کەرکوکی پەکەکەمان لە قەندیل کوشت

دەزگای هەواڵگریی تورکیا ناوسراو بە “میت” ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکیدا، بەرپرسێکی پەکەکەی بەناوی “محەمەد هاتیپ” کوشتووە، کە بەرپرسی ناوچەی کەرکوکی پارتی کرێکارانی کوردستان بووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەزگای هەواڵگریی تورکیا بە ڕاگەیاندنەکانی وڵاتەکەی داوە، تیایدا هاتووە، “لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان دەزگای هەواڵگری و هێزە زەمینییەکانی تورکیادا، توانراوە بەرپرسێکی کەجەکە/ پەکەکە بکوژرێت”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو سەرکردەیەی پەکەکە بەرپرس بووە لە جووڵە و چالاکییەکانی پەکەکە لە کەرکوک و دەوروبەری.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە میدیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، لێدوانی فەرمی یان ڕوونکردنەوەیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تووشبووە گومانلێكراوەكانی هەولێر تووشی ئۆمیكرۆن نەبوون

وته‌بێژى ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، توشبووى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له‌ شاره‌كه‌یان ‏تۆماركرابێت، ئەو تووشبووانەی گوماندەكرا تووشی گۆڕاوەكە بووبن، وادەرنەچوو.‏ بژار…
Total
0
Share