ڕووبەڕووبوونەوەی فیوری و جۆشوا شکستیهێنا

پاڵەوانی پێشووی ئەنجوومەنی بۆکسێنی جیهان بۆ کێشی سەرو قورس، تایسن فیوری ڕەتیکردەوە لە داهاتوودا بەرامبەر ئانتۆنی جۆشوای هاونیشتمانی یاری بکات.

لە ماوەی ڕابردوودا فیوری مۆڵەتی تاوەکو دووشەممەی ڕابردووی (26/9) بە ئانتۆنی جۆشوای پاڵەوانی پێشووی بۆکسێن دا، تاوەکو بڕیار لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوانیان بدات و واژۆی گرێبەستێک بکات بۆ ئەنجامدانی یارییەک لە ڕێکەوتی سێی کانوونی یەکەمی 2022.

دوای کۆتاییهاتنی وادەی دیاریکراو، جۆشوا واژۆی لەسەر گرێبەستەکە نەکرد، لەو بارەیەشەوە فیوری تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، تیایدا هاونیشتمانەکەی بە ترسنۆک وەسف دەکات و دەڵێت، “بە فەرمی وادەی دیاریکراو کۆتاییهات، نە واژۆ نە ڕەزامەندی ئانتۆنی جۆشوا لەسەر گرێبەستەکە نەکرا، یاریی نێوانمان کۆتاییهات، ئەو چانسەی پێتدرا لەدەستتدا.”

جۆشوا پاڵەوانی پێشوی بواری بۆکسێن بوو، لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەدا بە ئۆلیکساندەر یوسیکی ئۆکرانی دۆڕا.

بابەتی پێشتر

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە ناوچەی سەوز خرایە خوارەوە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید پلانی "سەنتەری ئەوروپا"ی کار پێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share