یارییەكانی ئەمڕۆ سێشەممە بزانە

ئەمرۆ لە نەیشن لیگ كۆمەڵێك یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، لەدوو یاریی دۆستانەشدا ئەرجەنتین و بەرازیل بەجیا یاریی دەكەن.

بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 9:45 خولەك هەردوو هەلبژاردەی پورتوگال و ئیسپانیا بەیەك دەگەن.

پورتوگال بە یەكسان بون و بردنەوە دەگاتە قۆناغی پێش كۆتایی نەیشن لیگ، ئیسپانیا تەنها پێویستی بە بردنەوەیە.

تا ئێستا هەڵبژاردەكانی هۆڵەندا و كرواتیا و ئیتاڵیا گەیشتونەتە قۆناغی پێش كۆتایی.

لە دوو یاریی دۆستانەشدا، بەرازیل ڕووبەڕووی تونس دەبێتەوە و ئەرجەنتینیش بەرامبەر جامایكا یاریی دەكات.

لە نەیشن لیگ

پورتوگال – ئیسپانیا 9:45

سویسرا – چیك 9:45

نەرویج – سربیا 9:45

یاریی دۆستانە

جەزائیر – نایجیریا 10:00

تونس – برازیل 10:30

ئەرجەنتین – جامایكا 3:00ی بەرەبەیان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کیریۆس یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی تێنسی کرده‌ ده‌ره‌وه‌

ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی ئوسترالی، نیک کیرۆس له‌ قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانێتی کراوه‌ی ئه‌مریکا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر دانیێل میدڤیدێڤی ڕووسی تۆمارکرد.…
Total
0
Share