(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە لە “ئیل سادار” بە یەک خاڵەوە گەڕایەوە

یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای ئیل سادار ڕووبەڕووی ئۆساسونا بووەوە، یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

ئەمشەو یەکشەممە، یانەی بەرشلۆنە لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا یاریی هەفتەی 17ی خولی ئیسپانیای بەرامبەر ئۆساسونا ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (2-2) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بارسا لە 12، 49 لەلایەن نیکۆ گۆنزالێس و عەبدولسەمەد زەلزولی-یەوە تۆمارکران، گۆلەکانی ئۆساسوناش لە خولەکەکانی 14، 87 لەلایەن داڤید گارسیا و ئیزکوێل ئەڤیلاوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی بەرشلۆنە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 24 و لە پلەی هەشتەمدا بەردەوامبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) هالاند دووه‌م هاتریکی تۆمارکرد و ئارسیناڵ‌ لووتکه‌ به‌رنادات

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ئارسیناڵ و مانچسته‌ر سیتی له‌  یاریگای خۆیاندا بردنه‌وه‌یان…
Total
0
Share