فرۆشتنی لەفە لە خوێندنگەکاندا قەدەغەکرا

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی بە بڕیارێک فرۆشتنی لەفە و سەوزەی لە خوێندنگا و باخچەکانی منداڵان قەدەغەکرد.

بەپێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە،  بڕیاردراوە فرۆشتنی خواردنی ئامادەکراو “لەفە” لە فرۆشگای خوێندنگەکان تا کاتێکی نادیار ڕابگیرێت.

لەبەشێکی دیکەی نوسراوەکەدا هاتووە، پێویستە خوێندکار دەبەی ئاوی خۆی پێبێت و بە هیچ شێوەیەک ئاوی بەلوعەی خوێندنگە نەخورێتەوە.

هاوکات لە کۆتایی نوسراوەکەدا داواکراوە ڕێنماییەکانی دەست شوشتن و ڕاگرتنی پاکوخاوێنی لەناو خوێندکاراندا بڵاوبکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری دووکان: لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 116 هەزار گەشتیار سەردانی دووکانیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دووکان، ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 116 هەزار گەشتیار سەردانی دووکانیان کردووە. بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دووکان،…
Total
0
Share