بەقاچاخبردنی بەنزینی 450 دیناری بەردەوامە

دەستگیرا بەسەر زیاتر لە 760 هەزار لیتر بەنزینی 450 دیناریدا كە بەشێكی لە كەركوكەوە بەقاچاخ دەبرا.

لە حەوت پارێزگا كە یەكێكیان كەركوكە، 762 هەزار و 990 لیتر بەنزینی حكومی بەقاچاخبراوە و هێزە ئەمنییەكان دوای دەستبەسەرداگرتنی شوێنەكان، تۆمەتبارەكانیان دەستگیركرد.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، بەنزینی حكومی لە كۆگای نایاساییدا لە بەغداد، كەركوك، دیالە، نەینەوا، ئەنبار، قادسییە و بەسڕە شاردرابووەوە و لە ڕێگەی تانكەرەوە هەوڵی بەقاچاخبردنی دەدرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دەزگاكە، دەستگیراوە بەسەر 30 تانكەر و چەند شوێن و كۆگایەكی سووتەمەنیدا و 34 تۆمەتبار بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی سووتەمەنی دەستگیركراون، وێستگەیەكی سووتەمەنی داخراوە و نۆ وێستگەی دیكەش سزای داراییان بەسەردا سەپێندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق بەڵگەنامەی پەیوەستبوونی بە رێککەوتننامەی سەلامەتی ئەتۆمی خستەڕوو

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی بەڵگەنامەی پەیوەستبوونی بە رێککەوتننامەی سەلامەتی ئەتۆمی پێشكەشی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم كردووە. ئەحمەد…

سه‌در دوو مه‌رج بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردن داده‌نێت

سه‌رۆكى ڕه‌وتى سه‌در سه‌ركرده‌ باڵا ئايینییه‌كانى له‌ نه‌جه‌ف ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ بڕیارى بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام…
Total
0
Share