یەکێتیی زانایان: پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان دژی واقعی کۆمەڵگایە

یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، پڕۆژە یاساکە دژی نەریت و واقعی کۆمەڵگایە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان ئاشکرایکرد، ” دوای گەنگەشەکردنی پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزان و ئافرەت لە پەرلەمانی کوردستان، لێکەوتە و دەنگدانەوەی خراپی لێکەوتەوە، ئێمە لە یەکێتیی زانایان لەڕوانگەی هەستی بەرپرسیارێتی و ئەرکی پیشەیی خۆمان چاومان بە پڕۆژە یاساکە کەوتووە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە بڕگەیەکی ماددەی دووەمی پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزان و ئافرەت هاتووە، “بەزۆر سەرجێییکردن لەگەڵ هاوسەردا” بە تاوانی توندوتیژی خێزانی و دژبە ئافرەت دابنرێت و ئەمەش مشتومڕێکی زۆری خستووەتە نێو پەرلەمانەوە.

یەکێتیی زانایان دەڵێت، “ئەم پرۆژە یاسایە لەگەڵ بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام ناگونجێ و پێچەوانەی نەریت و واقعی کۆمەڵگەی کوردی و ئاشتی کۆمەڵایەتیە و، ئەگەری لێکەوتەی خراپی بۆ سەر شیرازەی خێزان هەیە”.

داواش لە پەرلەمان دەکات، “پڕۆژەی نەگونجاو بە کەلتور و واقعی میللەتەکەمان نەخاتە بەرنامەی کار و هەوڵی بە یاسا کردنی نەدات، چونکە دەرکردنی یاسا بۆ خزمەت و بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و کۆمەڵگەیە نەک زیاترکردنی ئاریشە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی: پێویستە سایلۆکان ئامادەکاریی تەواو بۆ وەرگرتنی گەنم بکەن

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی رایگەیاند، ” پێویستە سایلۆكان ئامادەکاریی تەواو بۆ وەرگرتنی گەنم بكەن”.…
زیاتر ببینە

لیژنەی بەناوكردنی خانووە زیادەڕۆییەكان كۆتایی بە وەرگرتنی داواكاریی هاوڵاتییان هێنا

سەرۆكی لیژنەی بەناوكردنی خانووە زیادەڕۆییەكان لەپارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، وەرگرتنی داواكاریی هاوڵاتییان بۆ بەناوكردن و تاپۆكردنی خانووەكانیان كۆتاییهاتووە تاوەكو…
Total
0
Share