سەركردەیەكی حەماس: شەڕێكی گەورە بەڕێوەیە ئیسرائیل لەناودەبات

سەركردەیەكی بزوتنەوەی حەماس دەڵێت، بەردەوامبوونی ئیسرائیل لە دەستدرێژییەكانی، شەڕێكی گەورە هەڵدەگیرسێنێت كە دەبێتەهۆی لەناوبردنی ئیسرائیل.

مەحمود زەهار یەكێكە لە سەركردەكانی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی، باسی دۆخی فەڵەستین و پێكدادانی گرووپە چەكدارەكان و سوپای ئیسرائیلی بۆ میدیای عەرەبی كردووە و ڕایگەیاندووە، “ئەوەی لە قودس ڕوودەدات و زیاتربوونی دەستدرێژی و ڕەفتاری دوژمنكارانەی ئیسرائیل، ئامانج لێی سڕینەوەی شوناسی ئیسلامییانەی قودس و دواتر دابەشكردنیەتی”.

بەپێی وتەی زەهار، “ئیسرائیل هەرچی ڕێككەوتن و پەیماننامەی نێونەتەوەیی هەن پێشێلیكردوون و بەردەوامە لە پێشێلكارییەكان لە قودس، پلانێك جێبەجێدەكرێت كە ساڵی 2018 داڕێژراوە بە مەبەستی زیاتر پێشڕەویكردن و فراوانخوازی لە قودس”.

ئەو سەركردەیەی بزوتنەوەی حەماس دەڵێت، بەردەوامبوونی ئیسرائیل لە دەستدرێژی و دوژمنكاری، “دەبێتەهۆی هەڵگیرسانی شەڕێكی گەورە كە لەناوبردنی خوودی ئیسرائیلی لێدەكەوێتەوە”.

بابەتی پێشتر

یەکەم ژنی سعودیی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێت

بابەتی دواتر

كەسێك بە تۆمەتی تەقەكردن لە سلێمانی دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share