لە ئێران بەشوودانی منداڵانی خوار 13 ساڵ زیادیکردووە

سەرۆکی دادگای شاری بەمی سەر بە پارێزگای کرمان ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ئەو ئامارانەی دەستیان کەوتووە، بە شوودانی کچانی خوار تەمەن 13 ساڵ زیادیکردووە و ئامارەکان ترسناکن.

موعین ئەفشاری، سەرۆکی دادگای شاری بەم لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت، “ئەگەرچی بەپێی یاسا تەمەنی تەواو لە وڵاتدا بۆ بەشوودان 13 ساڵییە، بەڵام ئێستا فشار هەیە کە تەمەنە یاساییەکە بکرێتە 16 ساڵ، بەڵام ئەمە تەنها بۆ شارەکانە و گوندەکانی دەوروبەر تا ئێستاش پەیوەستن بە کەلتوری کۆنی خۆیانەوە کە بەشوودان بەشێوەی شیربایی بەردەوامی هەیە”.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی دادگای بەم، لەگەڵ ئەوەی بەشوودانی خوار تەمەن 13 ساڵ زیادیکردووە، بەشێکی زۆری ئەو هاوسەرگیریانە، کە ئەتوانین بە ٪50  دەستنیشانی بکەین، ئەنجامەکەیان هەر جیابوونەوەیە.

سەرۆکی دادگای شاری بەم ئاشکرایدەکات، ئەو هاوسەرگیریانە نایەنەوە ناو دادگاکان و هەر بەپێی کەلتوری ناوخۆی شارۆچکە و گوندەکان کچە منداڵەکان مارە دەکرێن و ڕەوانەی ماڵی تازەیان دەکەن.

پێشتر نوێنەری تەنەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران ئاشکرایکردبوو، بەهۆی بارودۆخی ئابوری وڵات “هاوسەرگیری منداڵ” لە ئێران زیادیکردووە و کاتی ئەوەیە حکومەتی ئێران یاسایەک بۆ ئەو پرسە دەربکات.

بابەتی پێشتر

ئورۆگوای 1-0 پاراگوای

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن پارەی كارمەندانی سەرسندوقەكانی دەنگدانی دیاریكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share