ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر سێ منداڵی كرد بەژێرەوە

ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە کەرکوک سێ منداڵی كرد بەژێرەوە و بەهۆیەوە یەکێکیان گیانیلەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، ڕووداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کەرکوک – ناحیەی شوان بووە، لە کاتێکدا منداڵەکان ویستوویانە لەنێوان هەردوو گوندی حەسار و سەقزلی بپەڕنەوە بارهەڵگرەکە كردوونی بەژێرەوە.

هەرسێ منداڵەکە و شۆفێرەکەش خەڵکی گوندی حەسارن.

شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستبەجێ منداڵەکانی بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە و خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشەكانی هەولێر و بەغداد و عەین ئەسەد ئیدانەدەكات

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پابەندبوون بە پتەوكردنی هەماهەنگی بۆ ڕێگرە لەدووبارە گەڕانەوەی تواناكانی ڕێكخراوەكە دوپاتدەكەنەوە…
Total
0
Share