لەبارەی تۆمارکردنی ناوی خوێندکارانی قۆناغی یەکی بنەڕەتی روونکردنەوە دەدرێت

تا ئێستا تۆمارکردنی ناوی خوێندکاران بۆ باخچەی ساوایان و قۆناغی یەکی بنەڕەتی دەستیپێنەکردووە، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت، چاوەڕێی کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکانن.

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ دەستکردن بە تۆمارکردنی ناوی خوێندکاران بۆ باخچەی ساوایان و قۆناغی یەکی بنەڕەتی چاوەڕێی تەواوبوونی تاقیکردنەوەکانین.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت، بڕیار لە وادەی دەستپێکردنی تۆمارکردنی ناوی خوێندکارانی ساڵی نوێی خوێندن و رێککارەکانی دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵێکی ئاسمانیی دیکە دەست بە گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەکاتەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هێڵی ئاسمانیی پێگاسوس، گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان ئیستانبوڵ و سلێمانی، دەستپێدەکات. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی…
Total
0
Share