تاپڕ كۆتایی بە ژیانی مێردمنداڵێكی خانەقین هێنا

بەهۆی لەدەستدەرچوونی گولـلەوە، مێردمنداڵێكی دانیشتووی سنووری قەزای خانەقین گیانیلەدەستدا.

ڕووداوەكە لە گوندی توسكی سەر بە خانەقین ڕوویداوە، مێردمنداڵەكە بە تاپڕ تەقەیكردووە و گولـلەكە بەر جەستەی خۆی كەوتووە، بەو هۆیەوە تووشی خوێنبەربوون بووە و گیانیلەدەستداوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی، تەرمی مێردمنداڵەكە گواستراوەتەوە بۆ پزیشكیی دادیی خانەقین بۆ توێكاری، هێزێكی ئەمنییش چوونەتە گوندەكە و لە شوێنی ڕووداوەكە لێكۆڵینەوە لەبارەی چۆنێتیی گیانلەدەستدانی مێردمنداڵەكەوە دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ بۆ هاوڵاتییان: لە حاڵەتی زۆر پێویستدا نەبێت سەردانی ناوەندە تەندروستییەكان مەكەن

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ داوا لە هاوڵاتییان دەكات، لە حاڵەتی زۆر پێویستدا نەبێت سەردانی ناوەندە تەندروستییەكان نەكەن بەهۆی ئەوەی…
Total
0
Share