لەسەر ڕووداوێكی كوشتن دوو تۆمەتبار خۆیان ڕادەستی ئاسایشی هەولێر كرد

دوای ئەوەی ئەمڕۆ گەنجێك لە هەولێر كوژرا، پۆلیسی شارەكە دەڵێت، دوو تۆمەتباری ڕووداوەكە خۆیان ڕادەستی هێزەكانی ئاسایش كردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە شەقامی 60 مەتری هاوڵاتییەک بەناوی (بارزان رەمەزان حسین) تەمەن 32 ساڵ لەلایەن دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ن.ح.) و (م.ح.) تەقەی لێکرا و گیانیلەدەستدا، هەردوو تۆمەتباری ئاماژەپێکراو خۆیان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر کرد.

دەشڵێت، هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە، لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕوونکردنەوەی زیاتر لەوبارەیەوە دەخەنەڕوو.

پێشتر پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر پێی ڕاگەیاندین، كوشتنی ئەو گەنجە لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران: هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی دۆخی دارایی و پێدانی موچە‌ چڕکردوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتییان مافی خۆیانە بەشێوەیەکی شارستانیانە ناڕەزایەتی خۆیان دەرببڕن، بەڵام داواکارین ڕێگەنەدەن مافە ڕەواکانیان بەکاربهێنرێت…
Total
0
Share