لێكۆڵینەوە لە هۆكاری گیانلەدەستدانی ژنێك لە هەولێر دەكرێت

شاری هەولێر

وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوە لە هۆكاری گیانلەدەستدانی ژنێك لە هەولێر دەكات كە كەسوكارەكەی هۆكاری مردنەكەی بۆ كەمتەرخەمیی پزیشكی دەگەڕێننەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لەژێر رۆشنایی یاسای مافی نەخۆش ژمارە (4)ی ساڵی 2020 و پەیڕەوی لێکۆڵینەوە ژمارە (16)ی ساڵی 2022 بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر کەیسی مردنی نەخۆشێک لە شاری هەولێر.

لیژنەكە بە چاودێری و ئامادەبوونی دادوەری نوێنەری داواکاری گشتی دەبێت و وەزارەتەكە دەڵێت، بۆ بەدواداچوونی زانستی، یاسایی و ئاشکراکردنی دەرەنجامەکانە بۆ رای گشتی.

قوربانییەكە ناوی (ژاڵە فاروق)ە، دوێنێ ئارام فاروق-ی برای بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “خوشكەكەم هیچ گرفتێكی نەبوو دووگیان بوو، سەردانی نەخۆشخانەكەی كردبوو كە منداڵی ببێت، لە یەكێك لە نەخۆشخانە تایبەتەكان تووشی خوێنبەربوون بووە و پزیشكە تایبەتەكەی خۆی كە لە نەخۆشخانەكە بووە نەهاتووە بە هانایەوە و چەند جارێك پەیوەندیی پێوەكراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، چەند پزیشكێكی دیكەی راسپاردووە و وەك پێویست بە هانایەوە نەچوون و منداڵەكەی لەدایكبووە و خۆی گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابان محەمەد: ئەنیشتاین زیندوو بكەرەوە ناتوانێت سەر لە داتا و ژمارەكانی حكومەت دەربكات”

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی داهاتەكانی جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم دەدات، جەختیشدەكاتەوە ئەنیشتاین زیندووبكەرەوە ناتوانێت سەر لە…
Total
0
Share