یەكەم ڕۆژی پایز لە هەرێم و وڵاتانی باكووری گۆی زەوی دوادەكەوێت

بەپێی ڕاپۆرتەكانی كەشناسی لە 23ی ئەم مانگە هاوسەنگ بوونی پایزە لە هەرێمی كوردستان و وڵاتانی نیوە گۆری باكووری زەوی ڕوودەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لە ڕۆژی هەینی 23ی ئەیلول هاوسەنگ بوونى پایزە (Autumnal Equinox) لە نیوە گۆی باکوورى زەوی ڕوودەدات، واتە ئەو وڵاتانەى دەکەونە باکوورى گۆی زەوى هاوکاتە لەگەڵ یەکەم ڕۆژى وەرزی پایز بە هەرێمى کوردستانیشەوە.

بەشێوەیەكی گشتی ڕۆژی 21ی ئەیلول بە یەكەم ڕۆژی پایز دیاریكراوە.

كەشناسیی هەرێم دەشڵێت، لەگەڵ دەستپێکردنى وەرزى پایز لەسەر ناوچەکەمان، گۆڕانکارى لە پلەکانى گەرما ڕوودەدەن، شەپۆلەکانى گەرما کۆتایی دێت، بەرزترین و نزمترین پلەکانى گەرماش بە چەند پلەیەک ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.

ڕادەی شێ ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات، گۆڕانکارى لە پەستانى هەوا دروست دەبێت، نزمە پەستان و بەرزە پەستانەکانیش ڕێژە و ڕێڕەویان دەگۆڕێت و لە ئاسمانیش هەورە بەرزەکان و مامناوەندەکان دەردەکەون، كەشناسی وادەڵێت.

سەبارەت بە کاتى بارانیش بەگشتى لەسەر ناوچەكەمان دەڵێت، لە دوای 15ى ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێک دەبێت، یان دەستپێکى باران لە دوای ئەم ڕێکەوتە دەبێت.

بابەتی پێشتر

سۆران عومەر: سودانی پێیوایە بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی نەوتی هەرێمەوە دەبێت جێبەجێبکرێت

بابەتی دواتر

پێشبڕکێی ئیسپانیا لە بەرشلۆنەوە دەگوازرێتەوە بۆ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم: حكومەتی عێراق بڕیاریداوە 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێم وەربگرێت

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا وەزارەتی دارایی راسپێردرا كار لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچەی هێزە…
Total
0
Share