ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی بەکارهێنانی غازی شۆڤاژ بڕیاریدا

 لە دوای رووداوی تەقینەوەی غازی شۆڤاژ، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی راسپاردەیەکی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد و داوای لە شارەوانی و بەرگری شارستانی کرد پێداچوونەوە بە مۆڵەتی دروستکردنی بینادا بکرێت.

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “دوای رووداوەکە جەرگبڕەکەی سلێمانی، وەک ئەنجومەنی پارێزگا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ ئەوەی بە دوای ئەو هەوڵە و کەموکورتیانەدا بڕۆین کە بوونە هۆی رووداوەکە هەروەها راسپاردە و پێشنیارەکانمان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەین، ئەمڕۆ لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگا کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “کۆمەڵێک خاڵمان پێشنیارکردووە کە دەینێرین بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ نموونە شارەوانی و بەرگری شارستانی چاوبخشێننەوە بە مۆڵەتی دروستکردنی بینا، دانانی سیستەمی غاز بە مەرج رێگەی پێبدرێت”.

باسی لەوەش کرد، “کارکردن بە تایبەتمەندییەکانی عێراق لە دانانی سیستەمی غاز و تانکیەکەی و جۆری غازەکەی و هەموو سەلامەتیەکی تێدابێت”.

وتیشی، “لە بەشێک لە سیتییەکان سیستەمی غازی مەرکەزی تێدایە، بەڵام لەبەر ئەوەی تێچووی زۆرە تەرکیان کردووە و ماڵەکان خۆیان دایانناوە، بۆیە پێویستە پێداچوونەوە بەمەدا بکرێت و رێگەی پێنەدرێت”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کشتوکاڵ: شێوازی خەرجکردن و داناوەی قەرزی جوتیاران جیاوازە و خۆمان دیارییدەکەین

بابەتی دواتر

ژنە چالاکوانێك بە تۆمەتی "سووكایەتیكردن" بە کوڕێک دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share