توێژینەوەیەك: قاوەی بەیانیان تەمەن درێژدەكات

توێژینەوەیەكی زانكۆیەكی چین هانی خواردنەوەی كوپێك قاوە بە بەردەوامی دەدات ڕاستەوخۆ لەدوای بەئاگابوونەوە و لەخەو هەستان.

هۆكارەكەشی بۆ ڕۆڵی كاریگەری لە ڕێگریكردن لە مردنی پێشوەختە كە لە ئەنجامی هەندێك نەخۆشییەوە دروست دەبێت دەگەڕێنێتەوە. پەیوەندی خواردنەوەی قاوە بە تەمەن درێژی و تەندروستییەكی باشەوە چییە؟

هیچكات دوودڵ مەبە لە خواردنەوەی کوپێک قاوە لە بەیانیاندا، نەک تەنها بۆ ئەوەی لە خەو هەڵبستیت و لە خەواڵویی دووربکەویتەوە، بەڵکو بۆ دوورکەوتنەوە لە مەترسی لەسەر تەندروستیت و ئەگەری مردنت.

ئەمە ئەنجامی ئەو توێژینەوە نوێیەیە كە زانکۆی پزیشکی باشووری چین پێشنیاری کردووە و دەڵێت، ئەو کەسانەی بڕێکی مامناوەند لە قاوە دەخۆنەوە، شیرین بێت یان تاڵ، ڕێژەی مردنیان بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان کەمترە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ سوودە تەندروستییەکانی قاوە.

بەپێی توێژینەوەكە ئه‌و كه‌سانه‌ی قاوه‌ی تاڵ ده‌خۆنه‌وه‌، ئه‌گه‌ری مردنیان به‌ڕێژه‌ی 16 بۆ 21% كه‌متره‌، له‌ كاتێكدا ئه‌و كه‌سانه‌ی قاوه‌ی شیرینكراو ده‌خۆنه‌وه‌، ئه‌گه‌ری مردنیان به‌ڕێژه‌ی 29 بۆ 31% كه‌متره‌، به‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی قاوه‌یان نه‌خواردووه‌ته‌وه‌.

توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەنجامی توێژینەوەکە بەو مانایە نییە کە مرۆڤ دەتوانێت پشت بە خواردنەوەی قاوە ببەستێت تەنها بۆ ئەوەی تەمەنێکی درێژ و دوور لە نەخۆشی بەدەستبهێنێت، بەڵکو ئەوە یەکێکە لەو هۆکارە زۆرانەی کە یارمەتیدەرە بۆ بەدەستهێنانی ئەم کارە.

بابەتی پێشتر

فڕۆكەخانەی هەولێر: لەگەڵ 19 وڵاتدا گەشتی ڕاستەوخۆمان هەیە

بابەتی دواتر

پەیامێك لە ‎نوێنەرانی خوێندكارانی ناڕازیی زانکۆ و پەیمانگاکانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share