گڵۆپی سەوز بۆ چارەسەرێک هەڵکرا بۆ خراپترین جۆرەکانی شیرپەنجەی مەمک

دەسەڵاتی تەندروستیی بەریتانیا گڵۆپی سەوزی بۆ بەکارهێنانی چارەسەرێک هەڵکرد، کە شەڕ لەگەڵ خراپترین و سەختترین جۆرەکانی شێرپەنجەی مەمک لە ژناندا دەکات.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل ڕایگەیاندووە، بەریتانیا ڕێگەیداوە بە بەکارهێنانی چارەسەری pembrolizumab، تایبەت بە چارەسەری شێرپەنجەی مەمکی قۆناغی سێ کە لە کوشندەترین جۆرەکانە و هۆکاری مردنی یەکێکە لە هەر چوار کەسێک کە تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن.

توێژەران دەڵێن چارەسەرەکە هاوشانی چارەسەری کیمیایی دەدرێت بە تووشبوو، دەتوانێت بەر لە بڕیاری نەشتەرگەریی گرێ شێرپەنجەییەکان لەناوببات.

ئەو چارەسەرە بەرەوپێشچوونی نەخۆشییەکە بەڕێژەی 40% کەمدەکاتەوە.

بەپێی پەیمانگایی تەندروستیی بەریتانی کە سەربە دەسەڵاتی تەندروستیی ئەو وڵاتەیە، چارەسەرەکە ڕێگریی لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی نەخۆشییەکە دەکات دوای کۆنترۆڵکردنی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لەمەودوا لەکاتی پەیوەندیکردن بە 122 شوێنی هاوڵاتییان دیاریدەکرێت

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەمەودوا، لە کاتی پەیوەندیکردن بە 122، سیستمەکە شوێنی هاوڵاتییان دیاریدەکات و نزیکترین ئەمبوڵانس…
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی ڤاکسیندا لەپەیوەندیداین بۆ دابینکردنی بڕی تەواو بۆ هەرێم

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی گەیشتنی یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند…
Total
0
Share