“ژنان و خاوەن كرێ كەمەكان زەرەرمەندترینی كۆرۆنان”

ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت، ژنان و خاوەن كرێ كەمەكان زەرەرمەندترینی كاریگەرییەكانی پەتای كۆرۆنان.

ڕێكخراوەكەی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا موچەی كارمەندان لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كەمبووەتەوە یان وەستێنراوە.

دەشڵێت، “لەنێو ئەواندا ژنانی كاركەر و خاوەن كرێ كەمەكان زەرەرمەندترینی كاریگەرییەكانی پەتاكەن”.

بەپێی ئەو داتایانەی ڕێكخراوەكە لە 25 وڵاتی ئەوروپی كۆیكردووتەوە ژنان 8.1%ی موچەكانیان لەدەستداوە لە چارەكی دووەم بەراورد بە ڕێژەی 5.4%ی پیاوان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، گرفتەكە بەشێوەیەكی گشتی فشارێكی بەرفراوان دروستدەكات و، بە تێپەڕبوونی كات پاشەكشە دەكات.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەكگرتووەكان: پیسبوونى ئاووهەوا ساڵانە دەبێتە هۆى مردنى نۆ ملیۆن كەس

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لایپزیچ هاوکێشه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌می له‌ پاریس و یونایتد ئاڵۆزکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share