دادگای بەنگلادیش سزای لەسێدارەدانی بۆ شێخ حەسینە، سەرۆکوەزیرانی پێشووی لەکارلادراوی بەنگلادیش بە تۆمەتی “تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی” سەپاند.
دادوەر غولام مورتوزا موزومیدەر لە کاتی خوێندنەوەی بڕیارەکەدا وتی حەسینە “بە سێ تۆمەت تاوانبار کراوە”، کە یەکێک لەوانە هاندانە بۆ کوشتن و ئێمە بڕیارمانداوە یەک سزا بەسەریدا بسەپێنین، ئەویش لەسێدارەدانە.
شێخ حەسینەی تەمەن 78 ساڵ، 5ی ئابی 2024، دەستی لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش هەڵگرت و بۆ هیندستان هەڵات، دواتریش رەتیکردەوە پابەند بێت بە فەرمانەکانی دادگا بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی جۆی.