قوباد تاڵەبانی: 2023 دەكەینە ساڵی وەبەرهێنان

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 2023 دەكەینە ساڵی وەبەرهێنان و جەختیشدەكاتەوە ئەو ڕێكارانەی لە سلێمانی گیراونەتەبەر بۆ كۆتاییهێنان بووە بەو پشێوییەی هەبووە، لێرەش ناوەستین، بەڵكو لە هەموو شار و شارۆچكەكان بەردەوامدەبین.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، “لە كۆڕبەندی وەبەرهێنان و ئابوریی سلێمانی جەختمكردەوە بە هەموو توانامانەوە كاردەكەین بۆ كۆتاییهێنان بە زیادەڕۆیی و دەستوەردان لە بازاڕ”.

جێگری سەرۆك وەزیران دەڵێت، “هەموو لایەك دڵنیادەكەینەوە هەر بەمە ناوەستین لە داهاتووشدا چ لە سلێمانی و چ شار و لە شارۆچكەكانی دیكە بە تەواوی هێزمانەوە بەردەوامدەبین لە شەڕی تەمبەڵی و بەرەنگاربوونەوەی هەر كارێكی نایاسایی و هیچ ڕێگەیەكمان لەبەردەستدا نییە جگە لەبەدەستهێنانەوەی متمانەی جەماوەرەكەمان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی هه‌ولێر: هه‌ر هاوڵاتییه‌ك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنادرێت سه‌ردانى ده‌زگاكانى ته‌ندروستى بكات

تەندروستیی هەولێر بڕیاریدا لە مانگى داهاتووه‌وه‌ هه‌ركه‌سێك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت یان پشكنینی هەفتانەی (PCR)ی نەبێت ڕێگه‌ى پێنه‌دات سەردانی…
Total
0
Share