ئاسایشی ئاكرێ ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی كوژرانی ئەفسەرەكەی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی ئاكرێ ڕەتیدەكاتەوە تۆمەتباری سەرەكیی كوژرانی عەقید سابیر ئاكرەیی ئەفسەر لە مەشق و ڕاهێنانی وەزارەتی پێشمەرگە چەك، ئۆتۆمبێل و كەلوپەلی ئاسایشی بەكارهێنابێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی ئاكرێ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا برا گەورەی خوالێخوشبوو عەقید سابیر ئاكرەیی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە ئەو تاوانبارەی براكەیانی كوشتووە چەك، ئۆتۆمبێل و كەلوپەلی ئاسایشی ئاكرێی بەكارهێناوە هەر بۆیە ئێمە سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە‌ ڕەتدەكەینەوە و هەموو لایەكیش دڵنیا دەكەینەوە ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ئەو چەك، ئۆتۆمبێل و كەلوپەلانەی تاوانبارەكە بەكاریهێناون بۆ كوشتنی عەقید سابیر ئاكرەیی موڵكی تایبەتی خۆی بوون، نەك ئاسایشی ئاكرێ و تاوانبارەكە بەر لە دەركردنی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە قەدەغەكردنی فرۆشتنی چەكی بێمۆڵەت، چەكەكەی ‌دەستخستووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share