لیژنەی بەناوكردنی خانووە زیادەڕۆییەكان كۆتایی بە وەرگرتنی داواكاریی هاوڵاتییان هێنا

سەرۆكی لیژنەی بەناوكردنی خانووە زیادەڕۆییەكان لەپارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، وەرگرتنی داواكاریی هاوڵاتییان بۆ بەناوكردن و تاپۆكردنی خانووەكانیان كۆتاییهاتووە تاوەكو ئێستاش 17 هەزار و 394 داواكارییان وەرگرتووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەبارەت بە ماوەی وەرگرتنی داواكاریی هاوڵاتییان بۆ بەناوكردنی خانووە زیادەڕۆییەكان و چۆنییەتی بەناوكردنیان، برزۆ زیاد مستەفا، سەرۆكی لیژنەی بەناوكردنی خانووە زیادەڕۆییەكان لەپارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند، “لە 9ی ئەم مانگەوە كە دوا وادەی بەناوكردنی خانووە زیادەڕۆییەكان بوو لە سنووری پارێزگای هەولێر، لەم كاتە بەدواوە هیچ داواكارییەكی دیكە لە هاوڵاتییان وەرناگیرێت”.

ئاشكراشیكرد، “كۆی گشتیی ئەو داواكارییانە لەلایەن هاوڵاتییانەوە پێشكەش بە لیژنەكەمان كراون 17 هەزار و 394 داواكارین، دوای وەرگرتنیان لەلایەن لیژنە لاوەكییەكانەوە پشكنین بۆ تەواوی خانووەكان ئەنجامدەدرێت و دوای گرتنەبەری ڕێكارە هونەرییەكان لە دانانی نەخشەی كەرتی و یەكبوون و جیاكردنەوەی زەوییەكان و خەمڵاندنی لەلایەن لیژنەی خەمڵاندن و وەرگرتنی بەهایی تەملیك، خانووەكان بەناوی هاوڵاتییان دەكرێن”.

سەرۆكی لیژنەی بەناوكردنی خانووە زیادەڕۆییەكان ڕاشیگەیاند، “درێژكردنەوەی ماوەی پێشكەشكردنی داواكان لە دەسەڵاتی حكومەت نییە و پێویستە لەپەرلەمانی كوردستان جارێكی تر یاساكە هەمواربكرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرخێڵ كەمال بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد

سەرخێڵ كەمال، بەڕێوەبەری گشتیی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش بەبۆنەی یادی 50هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی مەزاری سەرۆک مام…
Total
0
Share