حکومەت بڕیارێکی نوێی لەبارەی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە دا

حكومەتی هەرێم بڕیاری دا بە گواستنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنگە ئیسلامییەکان، لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی.

بەپێی فەرمانێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان، سەرجەرم مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنگە ئیسلامییەکان، ڕاژەكانیان دەگوازرێنەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی.

نووسراوی فەرمانەكە دەڵێت، ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی لە مۆڵەتدان، دوای دەستبەكاربوونەوەیان ڕاستەوخۆ دەگوازرێنەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی.

وەزارەتی پەروەردە جەختدەكاتەوە كە “هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا و دیپلۆمی باڵا، كە لە وەزارەتی پەروەردە ئەم بڕوانامانەیان بەدەستهێناوە، فەرمانەكە نایانگرێتەوە و هەر لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە دەمێننەوە و ناگوازرێنەوە بۆ سەر میلاكی وەزارەتی ئەوقاف”.

ئاشكرایكردووە، ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی دانانی كاتییان بۆ كراوە بۆ دەرەوەی خوێندنگەكانیان، دەبێت لە ماوەی 15 ڕۆژدا دانانی كاتییان كۆتاییبێت و بگوازرێنەوە بۆ سەر میلاكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێمی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای پارێزەران: لەلایەن پاسەوانی دادوەرێک بەتوندی لە پارێزەرێک دراوە

سەندیکای پارێزەرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەناو بینای دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر لەلایەن پاسەوانانی دادوەر (سرود)ـەوە، هێرشکراوەتە سەر پارێزەر…
Total
0
Share