رەزامەندی درا و زەوی بەسەر 73 هەزار فەرمانبەردا دابەشدەکرێت

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، رەزامەندی بۆ پێدانی زەوی بە 73 هەزار کارمەند و فەرمانبەری وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە دەرچوو.

پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، “ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پێدانی زەوی بە 64 هەزار کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ گەڕاوەتەوە شارەوانی، ئەو 64 هەزار ناوە، پۆلیس، زێرەڤانی و فەرمانبەرانی ناوخۆ دەگرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران بۆ لیستی ناوی نۆ هەزار پێشمەرگەش گەڕاوەتەوە وەزارەت، هەر فەرمانبەرێك، كە ‏هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتریی پێدەدرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “ناوی کارمەندانی ناوخۆ و پێشمەرگە لە وەزارەتی شارەوانی دەدرێتە شارەوانییەکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ تەرخانکردنی زەوی، بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون و كارتی زانیاری، لیستەکان بۆ شارەوانییەكان ڕەوانە دەكرێن، بۆ ئەوەی زەوییان بۆ تەرخان بكرێت”.

ڕۆژی 27ی 03ی 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کە سوودمەند نەبوون و لە رۆژی 31ی 5ی 2024، وەزارەتی شارەوانی رێنوێنیی ژمارە 2ی ساڵی 2024ی دابەشكردنی زەویی بەسەر فەرمانبەران لە رۆژنامەی وەقایعی فەرمیی كوردستان بڵاوكردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share