نرخی بەنزین دابەزی

ئەمڕۆ نرخی بەنزین و گاز لە سنووری پارێزگای سلێمانی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی.

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە ئەمڕۆوە نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین 25 دینار دادەبەزێت و گازی شلیش 50 دینار دادەبەزێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بەم دابەزینە نرخی بەنزینی نۆرماڵ دەبێتە 925 دینار، بەنزینی موحەسەن دەبێتە 1125 دینار و بەنزینی سۆپەریش بە 1275 دەفرۆشرێت، هاوکات نرخی گازیش بووە بە 550 دینار بۆ هەر لیترێک”.

وتیشی،”دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری کاریگەریی گەورەی لەسەر دابەزینی نرخی بەنزین هەبووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ: لە ماوەی 24 کاتژمێردا 43 کەس بەهۆی خۆڵبارین گەیەندراونەتە نەخۆشخانە

وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ،  رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 43 حاڵەتی هەناسەتەنگی بەهۆی خۆڵبارینەوە تۆمارکراون”. شەریف رەحیم، وتەبێژی…
Total
0
Share