لێدوانی تین هاگ پێش یارییەكەی شیریف

ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد پێكانی ڕاشفۆردی ڕاگەیاند و ڕەتیشیكردەوە هیچ شتێك لەسەر یاریكردنی ڕۆناڵدۆ بڵێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە یانەی مانچستەر یونایتد لەدووەم یاریی یۆرۆپا لیگ ڕووبەڕووی یانەی شیریف تراسبۆل دەبێتەوە و یارییەكەش كاتژمێر 7:45 خولەك دەكرێت.

بەشێك لە قسەكانی تین هاگێ راهێنەری مانچستەر یونایتد بەم جۆرە بوو:

// ڕاشفۆرد پێكانی هەیە و ناتوانێت یاریی بكات

// جارێ ناتوانم قسە لەسەر یاریكردنی ڕۆناڵدۆ بكەم سبەی دەزانن

// پێموانیە پێكانەكەی ڕاشفۆرد قورس بێ پێشبینیم وایە زوو بگەڕێتەوە

// پێویستە بەردەوام هەوڵ بۆ بردنەوە بەین هەمیشە باشترین پێكهاتە بەشداری پێدەكەین

// دەزانین ئەركمان قورسە لەبەرئەوەی یەكەم یاریی دۆڕاوین

// ڕاشفۆرد گەڕانەوەیەكی بەهێزی پیشانداین و شایستەی ئەوەیە بگەڕێتەوە ڕیزی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا

بابەتی پێشتر

پرەنسیپەکانی کاری ڕۆژنامەوانیی چییە و لە هەرێمی کوردستان چۆنە؟

بابەتی دواتر

ئەنچیلۆتی بردنەوەی دەوێت نەك یاریی جوان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share