لە باکووری کوردستان داوای خوێندن بە زمانی کوردی دەکرێت

کوردانی باکووری کوردستان هەڵمەتێک بۆ خوێندن بە زمانی کوردی دەستپێدەکەن، هەڵمەتەکە پاڵپشتییەکی زۆری لێدەکرێت و هەدەپە بە کارایی بەشدارە تێیدا.

هەڵمەتەکەی کوردانی باکوور بەناونیشانی #EmPerwerdehiyaBiKurdîDixwazin  “ئێمە خوێندنمان بە کوردی دەوێت” لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر دەستیپێکردووە.

لە هەڵمەتەکەدا بەشداربووان داوا دەکەن ئەمساڵی خوێندن ڕێگەیان پێبدرێت بە زمانی کوردی بخوێنن.

پارتی دیموکراتی گەلان بەشدارییەکی کارای لەو کەمپەینەدا هەیە، پەروین بۆڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوییەتی، “زمانی کوردی قەڵای نەتەوەیی کوردانە”.

حکومەتی تورکیا خوێندن و مامەڵەکردنی بە زمانی کوردی لە وڵاتەکەیدا قەدەغەکردووە، ئەوە لەکاتێکدا دەیان ملیۆن کورد لە باکووری کوردستان لە چوارچێوەی ئەو وڵاتەدان.

بابەتی پێشتر

شەش کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا لەبرسا مردن

بابەتی دواتر

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەورەترین کەمبوونەوە لە یەدەگی نەوتدا ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share