ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران هاوکارمان نییە

یەكێك لە بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران – ئەرشیف

بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایدەگەیەنێت، ئێران هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسەکەدا نییە لەبارەی ئەو لێکۆڵینەوانەی ئەنجامیان دەدات.

رافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران هاوکارییان ناکەن لە زیادکردنی زانیاریی دەزگاکەیان لەبارەی کاریگەرییەکانی ئەو یۆرانیۆمەی چەند ساڵێک لەمەوبەر پشکنەرەکانیان لە سێ شوێنی ڕانەگەیەندراو دۆزیبویانەوە.

وتیشی، “بەبێ وەرگرتنی ئەو زانیاریانە ناتوانین دڵنیابینەوە لەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ئاشتیانەیە”.

لێدوانەی ئەو بەرپرسە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگارانی سەر بە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆم بەڕێوەچوو، ئەمەش پاش ئەوەی سێ مانگ لەمەوبەر داوایکرد، ئێران وەڵامێکی باوەڕپێهێنەریان لەبارەی ئەو شوێنانەوە بدات کە گومانیان لەسەرە.

هاوکات ئاژانسەکە لە ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووی خۆی ڕایگەیاند، ڕێژەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران گەیشتوەتە 60% کە نزیکە لەو ڕێژەیەی بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی پێویستە، بەڵام تائێستا ئێران هیچ وەڵامێکی باوەڕپێهێنەری نەداوەتەوە، سەبارەت بە سەرچاوەی ئەو گەردیلەی یۆرانیۆمانەی لە ڕابردوودا لە سێ شوێنی گومانلێکراو دۆزرانەوە.

بابەتی پێشتر

توخێل چاوەڕوانی ئەنجامەکانی بایرنە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆسیەی خاشقچی… پەیامنێرانی بێسنوور ڕەخنە لە زاڵبوونی سیاسی بەسەر دادگای تورکیا دەگرێت

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور سەرکۆنەی زاڵبوون و کاریگەریی سیاسی بەسەر سیستمی دادوەریی تورکیادا دەگرێت، ئەمە لەکاتێکدایە  دانیشتنێکی نوێی دادگای…
Total
0
Share