یاریزانێکی دیکەی لیڤەرپوڵ تووشی پێکان بوو

ئاندی ڕۆبێرتسۆن، بەرگریکاری باڵی چەپی یانەی لیڤەرپوڵ بەهۆی پێکانەوە بەشداریی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەیاکس ئەمستەردام ناکات.

بەپێی زانیارییەکانی “لیڤەرپوڵ ئیکۆ”، ئاندی ڕۆبێرتسۆن بەهۆی پێکانەوە بەشداری یەکەی مەشق و ڕاهێنانە ئامادەکارییەکانی یانەی لیڤەرپوڵی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەیاکس ئەمستەردام نەکردووە.

جۆری پێکانی یاریزانەکە لە بەستەرەکانی ئەژنۆیدایە و ماوەی دوورکەوتنەوەی نادیارە، بۆ ماوەیەکی نادیار دەچێتە ڕیزی پێکراوەکانی دیکەوە، کە پێکهاتوون لە نابی کیتا، چامپەرلین، هێندێرسۆن، کۆناتی، جۆنس و کیلێرەوە.

لیڤەرپوڵ لەم وەرزەدا بەهۆی پێکانی یاریزانە گرنگەکانەوە ئاستی دابەزیوە، لە دوایین یاریی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر ناپۆلی بە ئەنجامی چوار گۆڵ دۆڕاندنیان تۆمار کرد، بڕیاریشە سبەینێ سێشەممە بەرامبەر یانەی ئەیاکس ئەمستەردام یاریی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ئەنجام بدەن.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوە لە پەرلەمانی عێراق دەستیپێكردەوە و بریكاری وەزیرێك بانگێشتكرا

بابەتی دواتر

ئاگری كارگەكەی سلێمانی كۆنتڕۆڵكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share