(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ چواری له‌ قادیش کرد و به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی چووه‌ پله‌ی یه‌که‌م

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر قادیش‌ تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی قادیش‌ له‌ یاریگای “ڕامۆن دی کارانزا” میوانداریی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی چاڤی هێرناندێز کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی‌ “بلاوگرانا” له‌ خوله‌که‌کانی 55، 65، 86، 90 له‌لایه‌ن فرینکی دی یۆنگ و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئانسو فاتی، عوسمان دێمبیلی-یه‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 13 خاڵ چووه‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا”، له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی قادیش به‌بێ هیچ خاڵێک له‌پله‌ی 20ی ڕیزبه‌ندییه‌که‌دا هاوشێوه‌ی هه‌فته‌کانی ڕابردوو به‌رده‌وام بوو.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی هە‌ڵمە‌تی لابردن و لێكردنە‌وە‌ی ڕیكلامی نایاسایی دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی بومەلەرزەكەی ئەمشەوی هەرێمی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share