میدیاكانی بەریتانیا: دۆخی تەندروستیی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم ناجێگیرە

دەستەی پزیشكیی شاهانەی بەریتانیا بڵاویانكردووەتەوە، دۆخی تەندروستیی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم ناجێگیرە و لە ژێر چاودێریی وردی پزیشكیدایە و ئەندامانی خێزانی شاهانەش بەرەو كۆشكی پاڵمۆڕاڵ لە سكۆتلەندا بەڕێكەوتوون.

هاوكات كۆشكی شاهانەی بەریتانیا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، دوای هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستیی شاژن لەلایەن تیمە پزیشكییەكەوە دەركەوتووە تەندروستی ناجێگیرە و لەژێر چاودێریی پزیشكەكاندایە.

شاژنە ئەلیزابێسی دووەم تەمەنی 96 ساڵە و لە 21ی ئایاری 1926دا لەدایكبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى نێوان بایدن و پۆتن ده‌ستیپێكرد

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پەیوەندییە تەلەفۆنییە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان سەرۆکی ڕوسیا و سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دۆخی ئۆکرانیاوە دەستیپێکرد. میدیاكانى ڕوسیا بڵاویانكرده‌وه‌،…
Total
0
Share