سەرکردەکانی جیهان لەبارەی بڕیاری قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵ لە ئەمریکا هاتنەدەنگ

 

دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی دادگای باڵای ئەمریکا بڕیاریدا، لەباربردنی منداڵ لە وڵاتەکەی قەدەغەبکات، داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و سەرکردەکانی جیهان ناڕەزاییان دەربڕی و هەندێکیان بە “خراپ و مەترسیدار” ناوی دەبەن.

بڕیاری مافی لەباربردنی منداڵ لە ساڵی 1973 دەرچووە و ماف دەدات بە ژنان بتوانن بە شێوەی یاسایی منداڵ لەبارببەن.

دادگای باڵای ئەمریکا دوێنێ بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە، ئەمەش لەسەر ئاستی جیهان و لەلایەن داکۆکیکاران لە مافەکانی مرۆڤ و سەرکردەی وڵاتانی جیهانەوە بە “خراپ و مەترسیدار” ناودەبەن، هەروەها ژمارەیەکی زۆر خۆپیشاندەر ڕژانە سەر شەقامەکان لە شارەکانی لەندەن و پاریس بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بڕیارەکەی ئەمریکا.

دوای تەنها چەند خولەکێک لە بڕیارەکە نیکۆلا ستۆرگۆن سەرۆکی سکۆتلەندا ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ خراپترین ستەم بەرامبەر مافی ژنان کراوە کە من لە ژیانمدا بینیومە”.

هەروەها جەستن تۆرۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بڕیارەکە بە “مەترسیدار” ناودەبات و دەڵێت، “هیچ حکومەت، سیاسی یان پیاوێک ناتوانێت ئەوە بۆ ژن دیاریبکات کە چۆن مامەڵە لەگەڵ جەستەی خۆیدا دەکات”.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لەسەر بڕیارەکە هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، “لەباربردن مافێکی بنەڕەتیی ژنانە، من نیگەرانیی خۆم لە بڕیارەکەی دادگای باڵای ئەمریکا بەرامبەر ژنان ڕادەگەیەنم”.

بڕیارەکەی دادگای باڵای ئەمریکا بە دەنگی شەش ئەندامی دادگاکە و ڕەتکردنەوەی لەلایەن سێ ئەندامی دیکەوە پەسەندکرا، بەپێی بڕیارەکە دوای 15 هەفتە لە دووگیانی دایک ناتوانێت کۆرپەلەکەی لەبارببات.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لەبارەی بڕیارەکەوە نووسیویەتی، ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لەباربردنیان مەرجدارکردووە و ژمارەیان تەنها سێ وڵاتە لە جیهاندا.

هەروەها زیاتر لە 100 ڕێکخراو و کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لەبارەی بڕیارەکەوە ڕایانگەیاندووە، ئەمریکا بەو بڕیارەی دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ وەستاوە.

بابەتی پێشتر

نوێنەری زیندانیکراوانی بادینان: پیلانێکی خراپ دژی زیندانییانی بادینان هەیە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فاوچی: گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ‌ زۆر به‌ خێرایی ته‌شه‌نه‌ ده‌كات

ئەنتۆنی فاوچی گەورە پسپۆڕی نەخۆشییە گواستراوەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا”ئۆمیكرۆن”، چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌ داوه‌…
Total
0
Share