دوو خوشك بە تۆمەتی كوشتنی دایك و برایەكیان لە دهۆك دەستگیركران

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان

لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دوو خوشكی داواكراو لە دهۆك دەستگیركران بە تۆمەتی كوشتنی دایك و برایەكیان.

تۆمەتبارەكان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە داواكراو بوون، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری تکریت دایک و برایەکی خۆیان سەربڕیبوو و لاشەکانیان سووتاندبوون.

میدیایەكی نزیك لە پارتی لە زاری سەرچاوەیەكی ئاسایشی هەولێرەوە ڕایگەیاند، دوای رووداوەکە ئەو دوو خوشکە لە تکریتەوە بەرەوە هەولێر و پاشان بەرەو دهۆک ڕایانکردبوو تا خۆیان بگەیەننە توركیا، بەڵام لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند رێنماییەک بۆ دروستکردنی کارتی نیشتمانیی منداڵی‌ تازه‌ له‌دایكبوو

بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی، چەند رێنماییەکی دروستکردنی کارتی نیشتمانی بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو بڵاودەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە…
Total
0
Share