ئاگادارییەك بۆ شۆفێران.. ڕێگایەك داخرا

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕژانی ڕۆن و گازێكی زۆرەوە، ڕێگای سەرەكیی هەولێر-كۆیە لە هەورازە نەفتە داخراوە، ئاشكرایدەكات تیمەكانی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن سەرقاڵی خاوێنكردنەوە و كردنەوەی ڕێگاكەن بەڕووی شۆفێران و هاوڵاتییاندا.
ڕائید فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی ڕژانی ڕۆن و گازێكی زۆرەوە ڕێگای سەرەكیی هەولێر- كۆیە لە هەورازە نەفتە داخراوە و هاتوچۆكردن لە ڕێگاكە داخراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، “تیمەكانی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەولێر سەرقاڵی خاوێنكردنەوە و كردنەوەی ڕێگاكەن كە ئەمشەو بە ڕووی شۆفێراندا بكرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“چارەنووسی سێ مووچە نەدراوەكەی ئەمساڵ دەكەوێتە دوای پاكتاوە داراییەكانەوە”

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چارەنووسی سێ مووچە نەدراوەكەی ئەمساڵ دەكەوێتە دوای پاكتاوە داراییەكانەوە كە…
Total
0
Share