ئومێد ئەحمەد: ئامانجی وەزارەتە كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاوڵاتییان دابينبكات

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئامانجی وەزارەتە كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاوڵاتییان دابینبكرێت، جەختیشدەكاتەوە تا وەرزی بەهاری داهاتوو نزیكەی هەزار مێگاوات بەرهەمهێنان زیاددەكات كە كاریگەری لەسەر زیادبوونی ماوەی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەبێت.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تائێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە كە كارەبای نیشتمانی هاوشێوەی كارتی مۆبایل بكرێتە كارت، بەڵام ئەزموونێك لە دوو بازاڕی هەولێر و دهۆك تاقیكراوەتەوە و ئەگەر سەركەوتوو بێت دواتر بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت كە كارەبای 24 كاتژمێرییان بۆ دابیندەكرێت، بەڵام بڕی كارەبای پێیان دەدرێت سنوورداركراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “ئامانجی وەزارەت و ئەركەكەشی دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێرییە بۆ هاوڵاتییان و ئاستی بەرهەمهێنان 3500 مێگاواتە و بەردەوام كار لە تۆڕەكاندا دەكرێت كە ئاستی بەرهەمهێنان زیادبكرێت و چاوەڕواندەكرێت تا وەرزی بەهاری داهاتوو وێستگەی هەڵمیی بازیان بكەوێتە كار و بە چەند پڕۆژەیەكی دیكەش كە هەزار مێگاوات زیادبكرێت و هەموو ئەو پلانانەش كاریگەری لەسەر زیاتركردنی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەبێت”.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. ئەپڵ ئایفۆن 14 و بەرهەمە نوێیەكانی خستەڕوو

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی لەگەڵ هەڵبژاردنە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا بەو مەرجەی یاساكەی بۆ هەمواربكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک لە رووباری خابووردا خنکا

گەنجێکی تەمەن 21 ساڵان لە رووباری خابووردا خنکا. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە…
زیاتر ببینە

كاروان یاروەیس: سەرەتای هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد سەرەتای هەفتەی داهاتوودا 700 ملیار دینارەكە بۆ دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share