بە ڤیدیۆ.. ئەپڵ ئایفۆن 14 و بەرهەمە نوێیەكانی خستەڕوو

كۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن 14 و ئەپڵ وۆچ و بەرهەمە نوێیەكانی دەخاتەڕوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ كۆنگرەی ساڵانەی ئەپڵ بۆ ڕاگەیاندنی زنجیرەی مۆبایلە نوێیەكانی كۆمپانیاكە ئەنجامدرا.

ئەپڵ بە فەرمی سێ جۆر مۆبایلی نوێی ئایفۆن، بیستۆكی ئەپڵ و كاتژمێری ئەپڵ-ی ڕاگەیاند.

كۆمپانیاكە ئایفۆن 14، ئایفۆن 14 پڕۆ و ئایفۆن 14 پڕۆماكس دەخاتە بازاڕەوە. مۆبایلە نوێیەكە شاشەی OLEDی دەبێت بە ڕوونی زیاتر لە 1200 و، بە پێنج ڕەنگی جیاواز.

مۆبایلەكە پڕۆسێسەری A15 Bionic-ی دەبێت، لەگەڵ كامێرای 12MP بە تایبەتمەندیی هەستیاریی زیاتر، سەرەڕای توانای چاككردن بەڕێژەی 49% بۆ وێنەگرتن لە دۆخی ڕووناكی كەمدا.

ئایفۆن 14 تایبەتمەندی پەیوەندیكردن بە مانگە دەستكردەكانی تیایە، بۆ هاریكاری لە دۆخە لەناكاوەكاندا.

ئایفۆن 14 وەك كاتژمێری ئەپڵ تایبەتمەندییەكی نوێی دەبێت بۆ زانینی ڕووداوەكانی ئۆتۆمبێل و، پەیوەندیكردن بە لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەهاناوەچوون بەشێوەی خۆكرد.

هەر لەو ڕاگەیاندنەدا ئەپڵ كاتژمێری زیرەكی Apple Watch Series 8ی بە شاشەیەكی گەورەتر لەوەی پێشتر خستەڕوو، سەرەڕای گۆڕانكاریكردن لە هەندێك لە تایبەتمەندییەكانی پەیوەندیدار بە سەلامەتیی تەندروستی و پەیوەندیكردن، جگەلە هەستەوەرێكی نوێی پلەی گەرما تایبەت بە تەندروستیی ژنان و كچان.

توانای مانەوەی وزەی پاتری كاتژمێرەكە تا 36 كاتژمێر دەبێت، لەجیاتی تەنها 18 كاتژمێر لە جۆرەكەی پێشوویدا. كاتژمێرەكە لە 16ی ئەم مانگە بەردەست دەبێت، تۆماركردنی خواستی پێشوەختە لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە دەبێت.

نرخەكەشی لە 399 دۆلارەوە دەستپێدەكات.

ئەپڵ بەهەمان شێوە كاتژمێری ئەلترا (Apple Watch Ultra)ی تایبەت بە وەرزشەوانانی خستەڕوو، كە كاتژمێرێكی بەهێزترە و قەبارەی گەورەترە.

نرخی ئەم جۆرەیان لە 799 دۆلارەوە دەستپێدەكات، خستنە بازاڕی فەرمی لە 23ی ئەم مانگەوە دەبێت.

بابەتی پێشتر

دوبەی "مانگ" بە بەهای پێنج ملیار دۆلار دروستدەكات

بابەتی دواتر

ئومێد ئەحمەد: ئامانجی وەزارەتە كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاوڵاتییان دابينبكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share